گەڕانەوەی دەسەڵات

بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان

نوێبونەوە

مام جەلال دیدگایەکی هەبوو کە کوردستان خۆی بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بدات، ئەو دیدگایە کەوتۆتە ژێر مەترسیەوە بەهۆی زوڵم و زۆری بەغداوە. پێویستە ئایندەمان بەدەست بهێنینەوە بۆ ئەوەی ئەو دیدگایە بهێنینە دی. تەنها لەڕێگەی نوێنەری بەهێزەوە لە بەغداد دەتوانین ئەو توانایە بدەینەوە بە کوردستان کە کۆنتڕۆڵی ئایندەی خۆی بکات. تەنها یەکێتیە کە مێژوو، پلان و کەسایەتی هەیە کە بتوانن لە بەغداد داکۆکی بکەن تا باشترین ڕێکەوتن بەدەست بهێنن بۆ کوردستان. لەم هەڵبژاردنەدا دەتوانیت بە دەنگت نوێنەرێكی بەهێزی یەکێتی بنێریتە بەغداد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی داهاتوومان بەدەست بهێنینەوە.